په‌رله‌مانتارێكی توركمان له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری ده‌بێت

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی عێراقی دانیشتووی هه‌رلێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه‌ چه‌ند چه‌كدارێك ویستوویانه‌ تیرۆری بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و له‌رێگه‌ی چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستیه‌وه‌ وه‌ڵامیانی داوه‌ته‌وه‌ و توانیویه‌تی خۆی رزگار بكات.

نیازی معمار ئۆغڵۆ په‌رله‌مانتار و بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق به‌ رۆژنامه‌كانی راگه‌یاندووه‌، ئه‌وكاته‌ی هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر یه‌كێك له‌منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بووه‌. ده‌شڵێت، گومانی له‌ په‌كه‌كه‌ و یه‌كێتی هه‌یه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دابێت.

ئۆغلۆ، كه‌ توركمانێكی خه‌ڵكی دووزخورماتووه‌ و دوای هاتنی داعش و ئالۆزیه‌كانی ناوچه‌كه‌ هاتۆته‌ هه‌ولێر، هۆكاری تۆمه‌تباركردنی هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی په‌كه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ كه‌سێكه‌ خۆی به‌ داكۆكیكاری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

نیازی معمار ئۆغڵۆ په‌رله‌مانتار و بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق
Back to top button