بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە حاڵەتێکی  شەڕکردنی ئەمڕۆ لە  گەڕەکی سێتاقانی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا چۆنیەتی رووداوەکە دەخاتە روو .

 

لە روونکردنەوەکەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا هاتووە ، دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بۆتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە.

هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ئێستادا لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا.

Back to top button