لە مەنامەوە ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات
وەزیری بەرگریی ئەمریکا : واشنتۆن تا ئیستاش ئامادەیە بە زەبری هێزکێشەکان یەکلایی کاتەوە .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە ، مانەوەی هێزەکانی سەربازی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زەروورەتێکی ئەرێنییەو ئەمریکا تا ئێستاش ئامادەیی ئەوەی هەیە بە زەبری هێز کێشەکان یەکلایی بکاتەوە .
لۆید ئۆستن کە لە ئیستادا لە بەحرێنە، لە کۆبوونەوەکانی ( مەنامە 2021 ) بەشدارە ، هۆشداری دەداتە ئێران و وروژاندنی یەکلایی کردنەوەی کێشەکان بە هێزی سەربازی روو لە ئێرانەو ئاماژە بەوەش دەکات بە هیچ شێوەیەک ناهێڵن ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات .
هەر ئەمڕۆ لۆیدئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پەراوێزی ( دایەلۆگی مەنامە 2021 ) لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە .
لەم کۆبوونەوەدا پۆستن جەخت دەکاتەوە لە پیوەندییەکانی نیوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک بۆ هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەکانی مەنامە ، کۆبوونەوەیەکی ساڵانەیە سەبارەت بە ئەمنییەتی ناوچەو جیهان کە لە لایەن ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی ئیستراتیژیکی لەندەن ( I.I.S.S.) بەرێوە دەچێت
سەرچاوە RFI
SH B