سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و برێت مەکگۆرک لە (مەنامە) ی کۆبوونەوە
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ( دایەلۆگی مەنامە 2021 ) و لە درێزەی کۆبوونەوەکانی خۆیدا ، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ گەڵ برێت مەکگورک ڕێکخهری کاروباری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکوری ئەفریقا له کۆشکی سپی کۆبۆوە .
لە دیداری نێوانیاندا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کران و دوولایەن جەخت لە بەردەوامیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکەنەوە لە پێناو ئاسایش و ئارامی ناوچەیی و عێراق و کوردستاندا .