تالیبان کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئازاد دەکات  

 

ئیبراهیم عەلیپوور کە ماوەی چوار رۆژ بوو لە لایەن هیزەکانی تالیبانەوە لە ئەفغانستان دەستگیر کرابوو ئازاد کرا .

ئیبراهیم عەلیپوور خەڵکی شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەندامی ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی فتۆگرافەران و ئەندامی ( ئاژانسی میدل ئیست ئیمەیجێز ) بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە دۆخی مافی ئافرەتان سەردانی ئەفغانستان دەکات ، بەڵام لە لایەن هێزەکانی تالیبان دەستگیر دەکرێت .

لە دوای چەند رۆژ لێکۆڵینەوەو کاردانەوەی ڕاگەیاندنە جیهانییەکان لە لایەن تالیبانەوە ئازاد دەکرێت.

ئیبراهیم عەلیپوور چەند جارێکیش لە لایەن ئیتڵاعاتی ئێرانەوە بۆ ماوەی کاتی دەستبەسەرکراوە ، هۆکاریشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ڕاپۆرتی سەبارت بە کۆڵبەران و پێشێلکردنی مافی ئافرەتان لە ئێران ئامادە کردووە .

 

Back to top button