پرۆژەیەکی هێڵی بەرزی کارەبای هەرێم لە دوا قۆناغەکانی تەواوبووندایە
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات هێڵی بەرزی کارەبای شەقڵاوە سۆران بە گومژەی 7 ملیۆن دۆلار لە دوا قۆناغەکانی تەواو بوونیدایە .
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا هاتووە ، بەئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وەزارەتی کارەبا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بارودۆخی کارەبای سۆران بەڕێوەچوو.
هەروەها باس لە کارو پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبا لە دەڤەری سۆران کرا، بەتایبەتی دوا قۆناغەکانی تەواوبوونی پرۆژەی هێلی بەرزی شەقڵاوە-سۆران.
وەک وەزارەتی کارەبا ئاماژەی پێداوە ، تا ئیستا زتارە لە 70٪ پرۆژەکە تەواو بووە، لە دوای تەواو بوونی هێلەکە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی کارەبا و زیاد بوونی کاتەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان