حوسییەکانی یەمەن پاڵاوگە نەوتییەکانی سعوودیەیان کردە ئامانجی درۆنەکانیان

 

حوسییەکانی لایەنگری ئێران لە یەمەن ڕایانگەیاندووە ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر چەند کێڵگەی نەوتی سعوودیە لە جەدە .

لەمبارەوە ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات حوسییەکانی یەمەن بە 14 درۆن هێرشیان کردۆتە سەر گێڵگە نەوتییەکانی سعوودیە .

هەرچەند تا ئیستا حکومەتی سعوودی کاردانەوەی بۆ ئەو هەواڵە نەبووە ، بەڵام کۆمپانیای نشتیمانی سعوودیە ( ئارامکۆ ) ڕایگەیاندووە وڵامی توندی حوسییەکان دەدەنەوە .

 وتەبێژی حوسییەکانیش لە لێدوانێکدا بۆ رۆیتەرز گوتی : هێرشمان کردۆتە سەرکێڵگەنەوتییەکانی جەدە ، ئەبها ، جیزان  و نەجران ، خەسارێکی زۆریشمان پێگەیاندوون .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ، وتەبێژی حوسییەکان ئاماژە بە تۆڵەکردنەوەدەکات کە چەند رۆژ لەمەوبەر هێزی ئاسمانی سعوودیە هێرشی کردبووە سەر چەند بنکەی نهێنی سەربازیی  سوپای پاسدارنی ئێران لە سەنعا

Back to top button