پارتی.. هەنگاوەكانی ڕێگری لە تەعریب و داگیركردنی زەوی كورد لە كەركووك دەست پێدەكات
پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كەركووك خەڵكی متمانەیان پێداوین و هەنگاو دەنێن بۆ ئەوەی تەعریب ڕابگرین و داگیركردنی زەوی كورد بوەستێنین،كورد بونی كەركووك ستراتێژیمانە قەت دەست بەرداری نابین لە ڕێگەی نوێنەرەكانمان لە بەغدا و دانانی پارێزگارێكی كوردی پارتی هەموو ئەو زوڵم و خەدرە لە كورد دەكرێت ڕای دەگرین.
عەدنان كەركووكی گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به دهزگای میدیایی خواكوڕكی راگهیاند:” بەهیچ شێوەیەك پارتی سازش ناكات لەسەر كەركووك و ناسنامەكەی،دژی ئەو خەدر و زڵمو زۆرە و پێشێلكردنی یاسا لە لایەن ئیدارەیەكی خۆسەپێندراوەوە،لە لوتكەی دەسەڵاتدا ڕاكان جبوورییە پارێزگاری سەپێندرا كردەوەكانی دژ بەبەرژەوەندییەكانی كوردە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە ناوشار و لە سەڕگەڕان و داقوق و لەیلان و ناوچەكانی تریش پارێزگاری سەپێندراو هاوكار بووە بۆ بەعەرەب كردن و داگیركردنی زەوی جوتیارانی كورد،ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك بە گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە دەبێت بۆ كەركووك دەركردنی هێزی میلشیا ،دانانی پارێزگارێكی كورد كە لە پارتی دای بنێت بابەتێكی ستراتێژییە و خەڵكی كەركووك دەنگیان بۆ كاندیدەكانی ئێمە دا،بەرپرسیارەتی هەڵدەگرین كەركووك و پارتی لێك جیاناكرێنەوە.
لە ڕوی سیاسی و سەربازی تەعریب كردنی كەركووك بەردەوامە،لەڕوی سیاسییەوە ئیدارە ناشەرعییەی هەیە لەگەڵ ئەو هێزە سەربازییە میلشیایە، بەردەوامن لە هێزانی عەرەب بۆ شارەكە و پێدانی زەوی جووتیارانی كورد پێیان، فەرماندەی سەربازی هەیە دەڕوات پارە لە جوتیاری كورد وەرگرتووە وتویەتی ڕێگە نادەم زەوییەكەت داگیربكرێت لەولاشەوە ڕۆشتووە پارەی وەرگرتووە لە جووتیاری عەرەب وتیانە ڕێگەتان دەدەین زەوی جووتیاری كورد داگیربكەن،عەدنان كەركووكی وای گوت.
وتەبێژەكەی پارتی دەڵێ:” بڕیارێك هەیە لە خوولی پێشوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،بۆ ڕاگرتنی بەعەرەب كردن و داگیركردنی زەوی جووتیارانی كورد،بەڵام لە ڕێگەی ئیدارەی ئێستەی كەركووك بەردەوامە داگیركارییە،پارتی لە ڕێگەی 33 نوێنەرەكەی تەواوی ئەو بڕیارانەی دەر كراوە تایبەت بە تەعریب و گۆرینی دیموكرافیا هەڵبوەشێندرێتەوە ماددەی 140 جێبەجێ دەكەین،چونكە چوارچێوەیەكی دەستوورییە بۆ چارەسەری كێشەكان.
بەهۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 هێزەكانی میلشیاكانی عێراق كەركووك تەواوی ناوچە كوردستانییەكانیان داگیركرد،دەستی ڕەشی تەعریب و داگیركردنی زەوی جووتیارانی كورد دەستی پێكرد،خەڵكی ناوچەكە ڕۆژانە ڕوبەڕوی هێزەكانی سوپا و جوتیارە عەرەبە هاوردەكان دەبنەوە.