وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وه‌ڵامى وه‌زيرى به‌رگرى توركيا ده‌داته‌وه
وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا ده‌داته‌وه و رايده‌يگه‌ينێت: وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە. ده‌شلێت: بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە.
له ڕاگەیەندراوه‌كه‌ى وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه، 21-11-2021 به‌ڵاويكردۆته‌وه تێدا هاتووه:”وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە. بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێ‌یە و ناوی چییە؟
هه‌روه‌ها له راگه‌يێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه زياتر هاتووه:” ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە. عەقلیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان