په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى يه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ياساى چه‌ك له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
له راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م بانگێشتی په‌رله‌مانتارانی كرد كه، كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، په‌رله‌مان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌يێندراوێكدا كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه 21-11-2021 بڵاويكردۆته‌وه رايگه‌ياند،” له دانیشتنی رۆژی (23ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت، كه بریتین له “یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان و ئافره‌تان”، پێشنیازه یاسای “هه‌مواری یاسای سه‌لماندن ژماره (107)ی ساڵی 1970″، له‌گه‌ڵ “پڕۆژه‌یاسای چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان”.
له راگه‌يێندراوه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌روه‌ها هاتووه،” ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای “بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1999” ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای “كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان” ده‌كرێت.”