سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی سینگاپور بۆ کاروباری بەرگری کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ زاکی محەمەد وەزیری دەوڵەتی سینگاپور بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی سینگاپور لە بواری ئابووری و بەڕێوەبردندا.