ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و بكوژه‌ی ڕاگه‌یاند، كه دوێنێ هاوڕێیه‌كی عارهبانچیی خۆی كوشتبوو
ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یاندراوێكدا، ده‌ستگیركردنی ئه‌و بكوژه‌ی ڕاگه‌یاند، كه دوێنێ هاوڕێیه‌كی عارهبانچیی خۆی كوشتبوو.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/11/2021، رايگه‌ياند: دوێنی شه‌ممه 20/11/2021 تاوانێکی کوشتن لەگەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر ڕووی دا و هاووڵاتی (شاخەوان جاسم سالم) بە چەقۆ کوژرا و تاوانبار ڕای کرد.
ئاشكراشى كردووه: دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان، دوای کاتژمێرێک توانرا تاوانبار(شوان سەلمان عبدالرحیم/1985)لە سنووری بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک دەستگیر بکرێت و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.
هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌ولێر، دووپاتی ده‌كاته‌وه: جارێکی تر هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هەردەم ئامادەین بۆ پاراستنی سەروماڵیان.”