مەسرور بارزانی: كوردستان لە ڕووی ئاسایش و ئابوورییه‌وه له قۆناغێكی پێشكهوتووتردایه
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە “دایەلۆگی مەنامە” لە بەحرەینە، وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە و لەبارەی کۆڕبەندەکە گوتی،” به‌شدارییه‌كی باشمان هه‌بووه، به‌شداری پانێڵ و چه‌ندین دیداری دوو به دوومان كرد، له‌گه‌ڵ زۆر له به‌شداربووانی كۆڕبه‌ندی مه‌نامه، هه‌مووشی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پاراستنی ئاسایش و هاوكاری یه‌كترمان بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه به‌گشتی بووه‌ته‌وه.سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،گوتیشی: لهكۆڕبهندهكه ئێمه وه‌كو به‌شێكی كاریگه‌ر له‌و ناوچانه به گرنگمان زانی بیروبۆچوونه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان باس بكه‌ین، پێمانوایه چیتر بابه‌تی ئاسایش بابه‌تی ناوچه‌یه‌كی به‌ته‌نیا نه‌ماوه، پێویستی بههاوكارییهكی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، ئه‌مه‌شمان بینی، كه له‌م كۆڕبه‌نده باس ده‌كرا، ئه‌وه‌ی هه‌ستیشمان كرد، گرنگییه‌كی زۆریان به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی داوه.
مه‌سرور بارزانى روونیكرده‌وه، له كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا به‌رده‌وام ده‌بن و هاوكاری و بوونیشیان له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن، داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، ئه‌وان رۆڵی پێشمه‌رگه و داموده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیان به گرنگ زانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌كو هاوپه‌یمان پێویستیان به ئێمه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببینه‌وه،
سه‌باره‌ت رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ عێراق، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئێمه هه‌میشه گوتوومانه كه كوردستان ده‌توانێت ببێته ده‌رگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موو عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
له كۆتايى يدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتيشى،” كوردستان هه‌م له رووی ئاسایشه‌وه، هه‌م له رووی ئابوورییه‌وه له قۆناغێكی پێشكهوتووتردایه، هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوانه یارمه‌تیده‌ری ناوچه‌كه‌كانی دیكه‌ی عێراق بێت، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و بووژانه‌وه‌ی ئابووری.