سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین كۆ بووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/11/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە لەگەڵ عەبدوڵلەتیف ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆ بووەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن، تاوتوێ کرا.

Back to top button