ئه‌مه‌ریكا: هه‌رێمی كوردستان ئارامترین شوێنی ناوچه‌كه‌یه

 كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ده‌لێ: له‌سایه‌ی خوێنی پێشمه‌رگه‌، هه‌رێمی كوردستان ئارامترین شوێنه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 21-11-2021 له‌ گۆته‌يه‌كدا رۆبێرت پاڵا‌دینۆ، كونسولى گشتى ئه‌مريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان  له‌ رێوڕه‌سمی رێزلێنان له‌ شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری هه‌ولێر رايگه‌ياند: هه‌میشه‌ ستایشی خۆڕاگری كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌م و خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارم.

له‌ درێژه‌ى گوته‌كانيدا كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا باسى له‌ ڕۆلى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كردو گوتى ،” پێشمەرگه گەورەترین قوربانیی داوه‌ و ئەو ئارامییەی له هه‌رێمی کوردستان هەیه، بەرهەمی خوێنی شەهیدانه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ پێکهاتەکان له کوردستان ئازادبن،بەهۆی ئازایەتیی پێشمەرگه داعش لەناوبرا، کوردستان ئارامترین شوێنی ناوچەکەیه و له هەرێمی کوردستان ئازادی رادەربڕین هەیه.

كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌رده‌وامی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا گوتى،: په‌یوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و کوردستان له بەرزترین ئاستدایه.”

 

 

Back to top button