ئاسایسی هەولێر دەستگیركردنی گروپێكی تاونكاری لەشاری هەولێر راگەیاند

خواكوڕك
ئەمرۆ 6ی 3ی 2017 بەرێوەبەرێتی ئاسایشی هەولێر  گروپێكی تاوانكاری لەشاری هەولێر ئاشكراكرد كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو چەندین تاوانی جۆراو جۆریان ئەنجام داوە،
 
بەپێی راگەیاندراوەكەی بەرێوەبەرێتی ئاسایشی هەولێر سێ لە ئەندامانی ئەم گروپە بەناوەكانی تارق عەزیز مەحمود، محمد سابر عبداللە و سەركەوت كریم حمد لە 31ی كانوونی دووەمی 2017 رۆڵیان هەبووە لە كوشتنی خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو محمود عسمان محمدامین ناسراو بە مەلا مەحمود و پارەكەشیان لێ بردووە”.
 
وەك لە راگەیاندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دا هاتووە، تاوانكاران نزام شكر اسماعیل، كاوە محمد خچر و علی رشید نادر ئەندامانی تری ئەم گروپەن و لە كات و شوێنی جیاوازدا، بەشداری چەند تاوانێكی دزی و تەقەكردن و برینداركردنی هاووڵاتیانیان كردووە و چەندین تاوانی تری لەو شارە دا كردووە”.
 
لەكۆتایی راگەیاندراوەكەشدا هاتووە، تاوانباری هەڵاتوو یونس حبیب باوە ئەندامی ئەم گروپە تاوانكارەیە و لەلایەن ئاسایشەوە داواكراوە”.
Back to top button