ئەمریكا: كوردستان ھاوبەشێكی گرنگە
لیود ئۆستن، وەزیری بەرگری ئهمريكا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمى كوردستان دووپات کردەوە و گوتی:”هەرێمی کوردستانی عێراق هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا”.
لە مەنامە وەزیری بهرگرى ئەمریکا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانی هەرێم دووپات کردەوە، بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا”
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری کۆڕبەندی “دیالۆگی مەنەمای 2021” دەکات کە لە 19 تا 21ی کانوونی دووەم بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیران و بازرگانان و کەسایەتییە ناسراوەکانی جیھان بەڕێوەدەچێت.
س: arabic.rt