برێت مەکگۆرک : لە ئەگەری شکستی دانووستانەکان ، هەموو ئەگەرەکان لە بەردەستن بۆ دژایەتی ئێران

 

 

برێک مەکگۆرک، راسپێردراوی کۆشکی سپی بۆ کارووباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ، رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەکانی ( دایەلۆگی مەنامە ٢٠٢١) لە بەحرێن بە درێژی باسی لە کێشەکانی نێوان ئێران و وڵاتەکەی کرد .

مەکگۆرک ئاشکرای دەکات بە پێی ئەزموون و لێکۆڵینەوەکان ، کابینەی بایدن هەر لەسەرەتاوە دەسەڵاتی ئێرانی وەک نەیار و دوژمن پێناسە کردووە و تا ئێستاش هەر بەو روانگەوە لە گەڵ ئێران هەڵسوکەوت دەکات .

 

راسپێردراوی کۆشکی سپی لە پەنەلێکدا لە ژێرناوی ( میلیشیا ، مووشەک ، سەرچاوەی پەرەپێدانی چەکە ئەتۆمییەکان ) گوتی : هەرسێک تەوەرەکان ئێران دەگرێتەوە و ئێران بەردەوامە لە زیانگەیاندن بە هاوپەیمانەکانمان  .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دەکات ، دەرگای دیالۆک کراوەیە ، بەڵام هەموو کاتێکیش هەموو بڕیارەکانیتر وەک هێرشی سەربازی لە دەستووری کاری سەربازی ئەمریکادایە لە دژی ئێران .

Back to top button