عەلیڕەزا تەنگەسیری: تا ئێستا لە کەنداو ٩ سەربازمان بە دەستى ئەمریکاوە کوژراون
عەلیڕەزا تەنگەسیری ، فەرماندەی هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای دەکات ، لە شەڕو تێکهەڵچوونەکانی سەربازی لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزەدەریاییەکانی ئەمریکا لە کەنداو تا ئێستا ٩ کەس لە ئەندامانی هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران کوژراون .
تەنگەسیری ئەمڕۆ لە کۆنگرەی نشتیمانی بەسیجی خوێندکاران ، بەبێ ئاماژە بە چۆنیەتی کوژرانی ئەو پاسدارانە گوتی : تا ئێستا لە بەرژەوەندیمان دانەبووە کوژرانی چەکدارەکانمان ئاشکرا بکەیین چونکە ئێمەش لە شوێنی زۆر گرینگ تۆڵەی خۆمان لە ئەمریکییەکان کردۆتەوە .
تەنگەسیری دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگری ڤێتنامی لە کەنداو وەک وڵامێک ناو دەبات بۆ تۆڵەکردنەوە لە پێناو کوژرانی ئەندامەکانیان بە دەستی هیزەکانی ئەمریکا و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی زیاتر دەکات .