شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا نەرخی نەوتی برێنتی دابەزاند

 

نرخی نەوتی برێنت 75 سەنت دابەزی و هەربەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهانیدا بە 78 دۆلار و 32 سەنت فرۆشراوە .

هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس بە 39 سەنت دابەزینی نرخ گەیشتە 75 دۆلار و 55 سەنت .

 

چاودێرانی ئابووریش پێیان وایە سەرەڕای ئەوەی ئامادەیی ژاپۆن بۆ کردنەوەی یەدەکی ستراتیژی نەوتی بۆتە هۆکاری دابەزینی نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی بەڵام شەپۆلی چوارەمی کۆرۆناش دەبێتە هۆکارێک بۆ کەم بەکار هێنانی نەوت لە کیشوەری ئەرووپا

Back to top button