ئێران : ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سیاسەتی بێئاو کردنی خەڵک بەردەوامە
سیاسەتی بێئاو کردن ، بەشێکە لە سیاسەتی ئاسمیلە کردنی لوڕ و بەختیارییەکان
لە دوای خۆپیشاندانی ملیۆنی خەڵکی ئیسفەهان لە ڕێڕەوی ویشکەڵاتووی ئاوی زایەندەڕوود و (سیوسێ پردی ) ئەو شارە لە دژی سیاسەتی بێئاوکردنی شارەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ، خەڵکی پارێزگای ( چوارمەحاڵ و بەختیاری ) ش ڕژانە سەر شەقامەکان .
رۆژی یەکشەم وەرزێڕان و جووتیارانی ئیسفەهان لە ڕێڕەوی رووباری ویشکەڵاتووی ( زایەندەڕوود ) دەستیان داوەتە مانگرتن و ویشک کردنی سەرچاوە ئاوییەکان وەک سیاسەتێکی چەپەڵی حکومەت ناودەبەن ، بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە کۆچ بکەن .
هاوکاتیش خەڵکی پارێزگای ( چوارمەحاڵ و بەختیاری ) لە بەردەم پارێزگای ( شاری کورد ) دەستیاندایە ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە ڕاگوێزانی ئاوی ئەو پارێزگایە بۆ پارێزگا دەشتاییەکانی ناوەندی ئێران .
چاودێرانی سیاسیی پێیان وایە وەک لە داواکارییەکانی خەڵکیش ئاشکرایە ، حکومەتی ئێران بۆ مەرامی تایبەتی بواری سەربازی بە بێئاوکردنی ئەوناوچە ستراتیژیانە ، ئامانجییەتی خەڵکی کۆچ بکەن بۆ پارێزگاکانی ناوەندی ئێران .
دەسەڵاتی ئێران بەو سیاسەتە وێڕای ئەوەی سیاسەتی بواری سەربازی جێبەجێ دەکات ، سیاسەتی تەعریبش پەیڕەو دەکات و لوڕ و بەختیارییەکان ئاسمیلە دەکات .
.