شاندێکی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی کۆچبەران دەکات لە سنووری بێلارووس

 

پێشتر وا بڕیار بوو لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووس بکات ، بە ڵام ئاڵ و گۆڕ بەسەر بڕیارەکەدا هاتووەو شاندێکی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەو کۆچبەرانە دەکات .

لەمبارەوە ، ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئەو شاندەی وا بڕیارە سەردانی کۆچبەران بکات لە سنوورەکانی پۆڵەندا و بێلارووس ، فراوانتر بووەو نوێنەری پێکهاتەکانیش تەیدا بەشدار دەبن و نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان و کریستیانەکانیش کە پێشتر لە شاندەکە بەشدار نەبوون ، بەشدار دەبن .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بابکەیی وەک سەرۆکایەتیی ئەو شاندە ئاماژە بەوە دەکات ، بە پێی توانا و دەسەڵاتیان کار بۆ بەرژەوەندی کۆچبەران دەکەن و لە گەڵ نوێنەرانی وڵاتانی پۆڵەندا ، لیتوانیا  و بەرپرسانی یەکێتیی ئەرووپا کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن .

لە کۆتاییشدا بابکەیی ڕایدەگەیەنێت ، ڕاستەوخۆ دەچنە ناو کۆچبەران و لە نزیکەوە لە ویست و داخوازی هاونشتیمانیان ئاگادار دەبن و لە دوای گەڕانەوەشیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارتی دەرەوه‌ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەکەن بۆ چارەسەری کێشە یاساییەکانی هاووڵاتیان .

Back to top button