وەزیری دەرەوەی سوێد لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبیتەوە

 

وا بڕیارە لە دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا ، ئان لیند ، وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە .

لەمبارەوە فوئاد حسێن ، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید چەندین رێككەوتنی لێكتێگەشتیان واژوو كردووە و ھەروەھا باسیان لە دۆخی پەنابەرانی عێراقی لە سوید و ئەوروپا بەگشتی كردووە و بۆ ئەو مەبەستەو چەند بابەتێکی دیکەش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

Back to top button