نامەكەی ترەمپ بۆ سەرۆك بارزانی دەنگدانەوەی گەورەی لە میدیاكانی توركیا لێكەوتەوە
خواكوڕك
پاش ناردنی نامەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەنگدانەوەیەكی گەورەی لە میدیاكانی توركیا لێكەوتەوە، بەشێوەیەكی بەرفرەوان لە میدیاكانی توركیا باس لە نامەكەی هەردوو سەرۆك دەكرێت”.
(T24) لەسەر نامەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووتەكانی ئەمریكا، بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی، ترەمپ نامەیەكی بۆ بارزانی دەنێرێت و دەلێت ئێمە پێكەوە، بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بپارێزین
وەتەن توركی لەسەر نامەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ بارزانی نووسیویەتی، ترەمپ نامەیەكی بۆ بارزانی ناردووە و لە نامەكەدا بۆ بارزانی گرینگی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ بارزانی خستۆتە پێشەوە”.
یەنی شەفەقی توركی بەهەمان شێوەی میدیاكانی تری توركیا گرینگی بە نامەكەی ترەمپ دەدات بۆ بارزانی و دەلێت ترەمپ لە نامەكەدا ترەمپ بە بارزانی گوتووە (بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بپارێزین)”.
ستاری توركیش هاوشێوەی میدیاكانی توركیا گرینگی دا بە نامەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەلێت دۆناڵد ترەمپ نامەیەكی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردان نارووە، لەنامەكەدا تەرمپ جەختی لەسەر هاوکاری و شەراکەتی نێوان هەردوولا کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین”.
هەبەر توركیش هەواڵی ناردنی نامەكەی تەرمپی بۆ بارزانی بڵاو كردۆتەوە، لە هەواڵەكەدا هەبەر تورك دەلێت، لەو نامەیەدا، سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی سەرۆک بارزانی کردووە کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا وک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نامەی پیرۆزبایی ناردووە و تەئکیدی کردۆتەوە کە ئەگەرچی تەحەدیاتی زۆر لەڕێگاماندا هەن، بەڵام بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بپارێزین و ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوە دابین بکەین”.
كەنالی كەراری توركی نامەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ بارزانی بە پەلە گواستۆتەوە، لەهەواڵەكەدا بەمانشێتی دۆناڵد ترەمپ بۆ بارزانی، ئێمە بەیەكەوە بەسەر ئاستەنگیەكاندا زاڵ دەبین و ئارامی لەناوچەكەدا دەستەبەر دەكەین”.