فەرماندەیەكی سەر بەپەكەكە بۆ كەناڵێكی سەر بەمالیكی ئێمە دژی چەتە پێشمەرگەكانین
خواكوڕك
فەرماندەیەكی سەر بە هێزێكی پەكەكە لەشنگال لە لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی ئافاقی سەر بەمالیكی دەلێت شەڕی شنگال شەڕی عێراقییەكانە دژی چەتەی پێشمەرگە، بۆیە داوای هاوكاری زیاتر لە بەغدا دەكەین هەورەها دەلێت رێ نادەین شنگال بخرێتە سەر هەرێم و رێ بە سەربەخۆیی كوردستان نادەین، بە هەموو توانامان دژی پێشمەرگە و بارزانی دەجەنگین”.
سەعید حەسەن فەرماندەی هێزەكانی پەكەكە لەشنگال دەشلێت، راوێژکارانی پەکەکە لە ناوچەکە بوون تەنها بۆ ئەوەی ئێزدییەکان رابهێنن بەرگری لە خۆمان و ناسنامە عێراقییەکەمان بکەین، نەک هیچی دیکە هەروەها دەلێت، هێزەکانی پێشمەرگە هەوڵدەدەن شنگال بە هەرێمی کوردستانەوە بلکێنن، بەڵام ئێمە وەکو ئێزدی هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەین، هەروەها رێگەش نادەین ئەمە رووبدات”.
هەروها ئەو فەرماندەیی پەكەكە هۆشداری دا لەوە لە داهاتوودا شەڕی گەورەتر روودەدا و، گوتی “ئێستا بەهۆکاری سەربازی ئاگربەست هەیە، بەڵام کێشەکە کۆتایی نەهاتووە و شەڕ لە داهاتوودا دەستپێدەکاتەوە، ئەمجارە شەڕەکە گەورەتریش دەبێت، لەبەرئەوەی ئێمە بوونی ئەوان لە ناوچەکە قبوڵ ناکەین، لە کۆتاییشدا گوتی “داوادەکەم حکومەتی عێراق و عێراقییەکان پاڵپشتیی ئێزدییەکانی عێراق بکەن لە شنگال”.