ئه‌مڕۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایه‌ک دەدات
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌جا.
د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەنوسراوێکدا بانگهێشتکردنی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کردووە، بۆ دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2021/11/23.
له راگه‌یاندراوێكیشدا، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی بەم شێوەیە بڵاوکردوەتەوە:
یه‌كه‌م: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم و پێنجەم)ی ماددەی (٧٨) و ماددەی (٧٩) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ . پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ . پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای سەلماندن ژمارە ١٠٧ی ساڵی ١٩٧٩و هەموارەكانی لە هەرێمی كوردستان)
٣ . پرۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
دووەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.