ئیسرائیل بۆ تورکیا: نوسینگەکانی حەماس لە ئیستەنبوڵ دابخەن
یایر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، داوا لە تورکیا دەکەن نوسینگەکانی بزوتنەوەی حەماس لە ئیستەنبوڵ دابخەن چونکە ئەو هێرشانەی لە کەناری رۆژئاوای فەڵەستینەوە دەکرێتەسەر سوپای ئیسرائیل، لە نوسینگەکانی حەماس لە ئیستەنبوڵەوە فەرمان وەردەگرن.
یایر لاپید بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، دەبێت ئێمە رووبەڕووبەوەی کاری تیرۆرستی ببینەوە کە بەرامبەر هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەکرێت، ئەو تاوانەش لە هەر شوێن و کاتێکدابێت، بۆیە داوامانکردوە تورکیا نوسینگەکانی بزوتنەوەی حەماس لە ئیستەنبوڵ دابخات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرەنگاربوونەوەی حەماس وەک بزوتنەوەیەکی تیرۆرستی تەنها ئەرکی ئیسرائیل نیە، بەڵام پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکارمان بێت لەرووبەڕووبونەوەی ئەو رێکخراوە چەکدارییەدا، هاوشێوەی بەریتانیا کە چالاکی حەماسی قەدەغەکردوە.