يهكێتى قوتابيانى كوردستان: پشتگیری لە تەواوی ماف و داخوازییەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەكەين
له بەیاننامەیهكدا، یهكێتیی قوتابیانی كوردستان، پشتگیری لە تەواوی ماف و داخوازییەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەكەن و دهلێ، دەزگاكانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسیارانە و دوور لە توندوتیژی مامەڵەیان لهگهڵدا بكهن.
ئهمڕۆ سێشهممه 23/11/2021، یهكێتیی قوتابیانی كوردستان، بهیاننامهیهكی تایبهت به پرسی خۆپیشاندانی قوتابیان له سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاو كردهوه و له بهياننامهكهدا هاتووه:” پشتگیری لە تەواوی ماف و داخوازییەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەكەن، هاوكات.
له بهشێكی بهیاننامهكهدا، هاتووه: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بەشێك لە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان لە ھەرێمی كوردستان، چەند خۆپیشاندانێكیان بۆ داواكردنی دەرماڵەی قوتابیان رێكخست، كە بەداخەوە لە بەشێك لەو خۆپیشاندانانەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی گرژی دروس تبوو و لە ئاكامدا چەند قوتابییەك برینداربوون،
يهكێتى قوتابيانى كوردستان له چهند خاڵێكدا ههڵوێستیان خستووهته ڕوو وهك له خوارهوه هاتووه:
يهكهم: پشتگیری لە تەواوی ماف و داخوازییەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەكەین بۆ داواكردنی دەرماڵەکانیان، لەبەر ئەوەی قەیرانی دارایی كاریگەری زۆری لەسەر بار و گوزەرانی قوتابیان ھەیە.
دووهم: داواكارین لە دەزگاكانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسیارانە و دوور لە توندوتیژی مامەڵە بكەن و ئەركی خۆیان لە پاراستنی قوتابیان جێبەجێ بكەن.
سێيهم:. بە توندی ئیدانەی ھەر ھەوڵێكی كەسی یان حزبی دەكەین بۆ بە سیاسیكردنی ئەم پرسە، یان بە كەرەستەكردنی ئەم پرسە یان ھەر پرسێكی تری پەیوەست بە قوتابیان بۆ مەرامی تر.
چوارهم: داواكارین قوتابیان ھێمنانە و دوور لە پەنابردن بۆ ھەر كردەوەیەكی ناشیاو كە دوورە لە بەرزی ئاستی توێژی قوتابیان، داواكارییەكانیان بخەنە ڕوو.
پێنجهم: سەرەڕای تێگەیشتنمان بۆ ئەو بارودۆخە داراییە سەختەی كە بۆ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دروست بووە لەلایەك بە ھۆی نەناردنی بودجە و شایستە داراییەكان لەلایەن بەغدا و لەلایەك بەھۆی ئەو قەیرانە داراییە جیھانییەی بەھۆی كۆرۆناوە دروست بووە، داواكارین حكوومەت بەپێی توانای دارایی خۆی، بڕیاری پێویست بدات لە بارەی داواكاری قوتابیان بدات.