زياتر له دوو ملیار دینار بۆ گەنمی جووتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان و ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگه‌یاند، چەکی بانکی بەشی حه‌وته‌می پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشت و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند: بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و پاش ئەوەی ڕێکكارە کارگێڕییەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکییەکان بە جوتیارەکان دەدرێت بە زووترین کات لە بانکی شارەکان وەریدەگرن.
سه‌باره‌ت بڕى پاره‌كه‌ش، نه‌وزاد شێخ كامیل گوتى: ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی هاتووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
پارێزگای سلێمانی: 1 ملیار و 400 ملیۆن دینار.
پارێزگای هه‌ولێر: 900 و 23 ملیۆن دینار.
پارێزگای دهۆك: 141 ملیۆن دینار.