وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد له‌ تويتێكدا: به‌ دیدارم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵبووم

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد، له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى ده‌لێ: خۆشحاڵبووم به‌ دیداری سه‌رۆك بارزانی و  هاوكاریی نێوان سوێد و هه‌رێمی كوردستانمان دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

ئان لێندێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد، له‌ تویتێكدا له‌باره‌ی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی،كه‌ له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردۆته‌وه‌، و نووسيوويه‌تى :” خۆشحاڵ بووم بە دیدارم لەگەڵ سه‌رۆك مەسعود بارزانی و نووسيوويه‌تى:”باسی دواپەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراقمان كردووه‌”.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد له‌ تويته‌كه‌ى هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى: پێویستیی چاکسازی و هەماهەنگی، پشتڕاستی هاوکاریی نزیک و درێژخایەنی نێوان سوێد و هەرێمی کوردستانی عێراقم کردەوە.”

Back to top button