به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان: چه‌ند تۆمەتبارێك بە بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كران
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشەبەركان رايده‌گه‌ينێت كه، چەند تۆمەتبارێك دەستگیر كراون و بڕێكی زۆری ماددە هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.
لە راگەیاندراوێكدا كه ئەمڕۆ سێشه‌ممه ۲۳ / ۱۱ / ۲٠۲۱ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشەبەرهكانی سەر بە ئاسایشی گشتیی هەولێر، بڵاوی كردەوە تێدا هاتووه:” لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانه‌وه توانرا ۱٠ تۆمەتبار دەستگیر بکرێت، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەر.
لە راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوە كراوە ئەم ماددە هۆشبەرانە دەستی بەسەر گیراوە.
۱- بڕی ( ۹٥۲ ) نۆسەد و پەنجا و دوو گرام تلیاک
۲- بڕی ( ۳٠٠ ) سێ سەد گرام کریستاڵ
۳- بڕی ( ۲۱٠ ) دووسەد و دە گرام حەشیش
٤- بڕی ( ۱٠٤ ) شیت حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ
٥- بڕی ( ۱۸ ) هەژدە دانە حەبی کۆداین
٦- ( ٤ ) چوار دانە پایپ
هه‌ر له راگه‌يێندراوه‌كه هاتووه، بڕی هەزار یۆرۆی ساختەش لە لای ئەو تۆمەتبارانە بووە و دەستی بەسەر گیراوە.
له كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه‌كراوه كه، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ۲٥ لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان دراونەتە دادگا.