له‌ سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى زه‌وی به‌سه‌ر میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت‌

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايده‌گه‌ينێت: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی،سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران زه‌وی به‌سه‌ر زیاتر له‌ 11 هه‌زار میراتگری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 23-11-2021 بڵاو يكرده‌وه‌،كه‌ تێیدا هاتووه‌: “لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، بڕیار درا به‌ ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ 11 هه‌زار 141 هاووڵاتی له‌ میراتگرانی شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان، جینۆساید، زیندانیانی سیاسی، ڕزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال له‌ سنووری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئەوەش دوای وردبینیی ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له‌ بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێك ده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تێدا ده‌بێت”.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ هه‌روه‌ها هاتووه‌: “وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش وردبینیی لیستی ناوه‌كانی مامه‌ڵه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار و كفری) له‌گه‌ڵ دابینكردنی زه‌ویی پێویست، ده‌كات”.

 

Back to top button