لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمان:داوا ده‌كه‌ين ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگان بگه‌ڕێته‌وه و قوتابیان له بڕه پاره‌یه سوودمه‌ند بن.
سه‌رۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان،سه‌باره‌ت به ده‌رماڵه‌ى قوتابيانى زانكۆ و په‌يمانگاكان ده‌لێ: واژووى 71 په‌رله‌مانتارمان كۆكردۆته‌وه و داوا ده‌كه‌ين ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگان بگه‌ڕێته‌وه و قوتابیان له بڕه پاره‌یه سوودمه‌ند بن.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 23-11-2021 له په‌رله‌مانى كوردستان ، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتى، له رێگه‌ی لیژنه‌كه‌یانه‌وه، 71 واژۆی په‌رله‌مانتارانیان كۆكردووه‌ته‌وه، كه داوا ده‌كه‌ن ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگان بگه‌ڕێته‌وه و قوتابیان له بڕه پاره‌یه سوودمه‌ند بن.
سه‌رۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، گوتيشی: ئه‌و توندوتیژییانه‌ی دوێنی زانكۆی سلێمانی، كه له نێوان قوتابیان و هێزه‌كانی پۆلیس روویاندا، ئیدانه‌ده‌كه‌ین، دواجار هه‌ردوولا رۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن، گوتیشی: داوا و خواستی قوتابیان ره‌وایه، كه ته‌نیا داوای مافێكی سه‌ره‌تایی خۆیانیان كردووه، داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، به‌ده‌م داوای قوتابیانه‌وه بێن، ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان ده‌بین.
ده‌شلێت:” ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێمه نوێ نییه و پێشتر له مانگی نیسانی 2019ـه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانمان كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیچ نووسراوێكی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ده‌رماڵه‌ی قوتابیان نه‌كردبوو، به‌ڵام لیژنه‌كه‌مان ساڵی پاریش به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته كردK له به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه، ساڵی پار 134 هه‌زار و 694 قوتابی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌بوون، كه پێویستی به 35 ملیار دیناری مانگانه بووه.
له كۆتايى لێدوانه رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا دۆڵه‌مه‌رى گوتى:” لیژنه‌ی په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته واژۆی 71 په‌رله‌مانتاری كۆكردووه‌ته‌وه، دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كێشه‌یه بكرێت و وه‌زیری په‌یوه‌ندیداریش بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.