خواكوڕك تێبینی پارتی لەسەر پرۆژەی یەكگرتووی ئیسلامی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

یەكگرتووی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمرۆ 6ی 3ی 2017 كۆبوونەوە، لەكۆبوونەوەكەدا بۆ چارەسەری كێشەكان یەكگرتووی ئیسلامی پرۆژەیەكی رادەستی مەكتەبی سیاسی پارتی كرد، بەڵام بەقسەی گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەند تێبینیەك لەسەر پرۆژەی یەكگرتوو هەبووە،

بەپێی گوتەكانی گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی تێبینی لەسەر چەند خاڵێكی پرۆژەكەی یەكگرتووی ئیسلامی هەبووە، هەروەها دەلێت ئەگەر ئەو قۆناغە بۆ پرسی سەربەخۆی بێت، ئەوا پارتی بە ناوی راگوزەر ناوی دەبات”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، یەكگرتووی ئیسلامی قۆناغەكەی تا هەڵبژاردن بە راگوزەر ناو بردووە، بەڵام پارتی پێی وایە ئەگەر ئەم قۆناغە قۆناغی سەربەخۆی كوردستان بێت دەبێت تا دەوڵەتی كوردستان قۆناغی راگوزەر بێت”.

 

 

Back to top button