سلێمانی: دوو رۆژ كرایه پشوو
له سبهیهوه بۆ ماوهی دوو رۆژ دهوام و خوێندن له زانكۆ و پهیمانگهكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره سهربهخۆكانی كرایه پشوو.
بەپێی راگەیاندرێكی زانكۆی سلێمانی، كه ئەمڕۆ 23-11-2021، بلاويكردۆتهوه، ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا بە وەستاندنی تەنها دوو رۆژ خوێندنی خوێندكاران، تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكە.
دەقی بڕیاری ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی :
ئەمڕۆ سێشەممە 23-11-2021، ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی خۆیدا بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە پێیدراوە بەپێی ماددەی سیانزەم/ بڕگەی یەكەم/ خاڵی نۆ لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندكاران و لەسەر داواكاری بەشێك لە كەسوكاری خوێندكاران، بڕیاریدا بە وەستانی تەنها خوێندنی خوێندكاران بۆ دوو ڕۆژ ( 24و 25-11-2021) لە سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی و گەڕانەوەی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان”.