مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى له سلێمانى: هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن بارودۆخه‌كه‌یان قۆرخكردووه و ده‌یانه‌وێت ره‌وتی خۆپیشاندانی خوێندكاران به‌ره‌و توندوتیژی به‌رن
جه‌بار فارس،به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی، به میدیای حزبه‌كه‌ی گوتووه، هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن، بارودۆخه‌كه‌یان قۆرخكردووه و ده‌یانه‌وێت ره‌وتی خۆپیشاندانی خوێندكاران به‌ره‌و توندوتیژی به‌رن.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی، گوتووشيه‌تى،” خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته به‌رده‌م بینای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی و سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه داواكارییه‌كانیان گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن، بارودۆخه‌كه‌یان قۆرخكردووه و خۆیان خستووه‌ته ناو ریزی خوێندكارانه‌وه و ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خوێندكاران بگۆڕن و توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌شی به‌ر باڵه‌خانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی يه‌كێتى كه‌وتوون، گوتوويه‌تى،” هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، ته‌نیا ژوورێكی بچووكی بینای مه‌ڵبه‌ند سوتاوه.”