ئیسرائیل ئێران تۆمەتبار دەكات

ڕۆژی سێشەممە 23-11-2021 ، ئیسرائیل، ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە هێرش بۆ سەر ئامانجە دەریاییەکانی لەبنکەکانی شبھارو دوورگەی قەشم ئەنجام داوە.”

بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئيسرائيل،دووپاتی کردەوە کە ئەمە یەکەم ئاشکراکردنی گشتی بابەتەکەیە، لە میانەی لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا لە کۆنفرانسێکی ئەمنیدا کە زانکۆی ڕیچمان میوانداری كردبوو.

پێشتریش نەفتالی بنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتی: ” لە دەیەی ڕابردوودا ئێران گەمارۆی ئیسرائیلی داوە بە میلیشیا و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان.”

س: alhadath

Back to top button