سه‌ردانه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و هه‌وڵه‌كانى پاڤێڵ تاڵه‌بانى

حواكوڕك

دوای سەردانەكەی به‌رهه‌م احمد ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى “خاتوو سه‌رباخ ” بۆ لای  ” جلال تاڵه‌بانى ” سكرتێرى گشتى یه‌كێتى  له‌ ده‌باشان، كە مەرام لە سەردانەكەی بۆ هەواڵپرسین بووە لە تەندروستی مام جەلال ك چەند ساڵێكە نەخۆش كەوتووە.

خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی تایبەت زانیویەتی، كه‌ “پاڤێڵ تاڵه‌بانى ” هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى “دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ” بۆ نێو كۆبونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ، به‌ڵام تا ئێستا دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سووره‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى و به‌رله‌سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆژى (30 ى ئه‌م مانگه‌ چه‌ند جارێك ” پاڤێڵ تاڵه‌بانى و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ” كۆبونه‌ته‌وه‌و پاڤێڵ تاڵه‌بانى داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ى كردووه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێـتى ، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامى ئه‌رێنى ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ .

له‌ دواى نه‌خۆش كه‌وتنى “جلال تاڵه‌بانى ” له‌ مانگى 12 ى ساڵى 2012 له‌و ساته‌وه‌ تا هه‌نووكه‌ له‌ سیاسه‌ت دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ كێشه‌و ناكۆكى نێوان باڵه‌ جیاوازه‌كانى یه‌كێتى په‌ره‌ى سه‌ند ، دواجار له‌ رۆژى 1ى 9ى 2016 جێگرانى تاڵه‌بانى به‌ پاڵپشتى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌یان ، باڵى ناوه‌ندى بڕیاریان له‌ ناو یه‌كێتى دا ڕاگه‌یاند ، كێشه‌ى سه‌ره‌كى باڵه‌ جیاوازه‌كانى یه‌كێتى ، چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى حزبه‌كه‌یان جێى ناكۆكى بووه‌ .

Back to top button