ليژنهى ئهمنى سلێمانى: تێكدانی ئارامی رێگەپێدراو نیە و هێڵی سورە
لێژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی راگەیاندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاوکردەوە دهلێ: تێكدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵك بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیە و هێڵی سوورە.
له راگهيێندراوێكدا، لێژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی كه ئەمشەو سێشەممە 23/11/2021، بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: “خۆپیشاندان بەشێوازێكی ئارام و شارستانانیانە دیوێكی جوانی كایەكانی دیموكراسیە، رێز لەداواكانی خوێندكاران دەگرین، پەیامەكانیان گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی هەڕەمی دەسەڵاتی فەرمی حكوومەت، هێزە ئەمنیەكان رێنمایی پێویست كراون كە بەوپەڕی رێزەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەكان بكەن”.
له راگهيێندراوهكه ههروهها هاتووه: “تێكدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵك بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیەو هێڵی سوورە، سەرپێچیكاران رووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی – سلێمانی هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ سەرجەم بریندارانی خوێندكاران و هێزە ئەمنییەكان دەخوازێت”.