بەحرێن ژمارەیەک تیرۆریستی سەر بە ئێرانمان دەستگیر کردن

ناوخۆیی وڵاتی بەحرێن ڕایگەیاندووە بەشی لێکۆڵینەوەکانی تیرۆریستی وەزارەتی ناوخۆیی لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا لە گەڵ ناوەندی پاراستنی نشتیمانی ، گرووپێکی تیرۆریستی سەربەئێرانیان دەستگیر کردووە ، لە کاتی دەستگیرکرانیشیاندا تەقەمەنی و چەکی تایبەتی درووستکراوی ئێرانیان پێبووە .

وەزارەتی ناوخۆیی بەحرێن لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە ، ئاماژەی بە رۆژی دەستگیرکردن و زانیاری زیاتر لە سەر ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بڵاو نەکردۆتەوە ، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە ، ئەگەر دەستگیر نەکرابان لەو رۆژانەدا کردەوەی تیرۆریستیان لە بەحرێن ئەنجام دەدا .
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانەدا ، چەک و تەقەمەنی تایبەتی درووستکراوی ئێرانیان پێبووە و دەست بە سەر کۆگایەکی پڕ لە تەقەمەنی تیرۆریستاندا گیراوە .

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ئێران کاردانەوەی فەرمی نەبووە .
سەرچاوە ،rfi

Back to top button