ئەمریکا نەوتی عەمبارە ستراتیژییەکانی خۆی دەخاتە بازاڕەوە

رۆژی سێشەممە کۆشکی سپی ڕایگەیاند بۆ ئەوەی بتوانن کۆنتڕۆڵی نرخی نەوتی بازاڕەکانی جیهانی بکەن و نرخی نەوت جێگیر بکەن ، بڕی ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عەمبارە ستراتیژییەکانی خۆیان ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهانی دەکەن .

بە پێی ڕاپۆرتی تایبەتی رۆیتەرز ، کۆشکی سپی ئەو بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی دیسامبەر دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە .

بەرپرسانی باڵای ئەمریکا هاوکات ئاشکرایان کردووە ، ئەو بڕە نەوتە بە شێوەیی قەرز و پارەی کاش پێشفرۆش کراوە .
سەرچاوە voa

Back to top button