فڕۆكه جهنگییهكانى ئیسرائیل هێرشیان كرده سهر چهند بنكهیهكى سهربازى له سووریا و كوژراوی لێكهوتهوه

لە ئاکامی بۆردومانە چڕەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 2 کەس کوژران و 7ی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە بەرەی باکووری رۆژهەڵاتی بەیروتەوە چەند ئامانج و خاڵێکیان لە ناوەندی سووریا کردە ئامانج و، سیستەمە بەرگرییەکانی سووریا لە ئاسمانی شاری حمس توانیان بەرپەرچی هەندێ لە مووشەکانەوە بدەنەوە و بیانخەنە خوارەوە.
هاوکات سەرچاوەیەکی سەربازیی بە ئاژانسەکەی راگەیاند، بۆردومانەکان بوونە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی 7 کەسی دیکە کە شەشیان سەربازی رژێمی سووریان.