باندێكی سیخوڕی دەستگیر كران

خانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هەڵوەشاندنەوەی “مەترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاککردن” لە زانیاریدا ئەنجام داوە.

لەراگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە: “بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن ئاسایشی باشوری سەلاحەدینەوە گەیشتووە سەبارەت بە بوونی تۆڕی هەواڵگریی زانیاری چەتەگەری لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، مەفرەزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی لە باشوری پارێزگای سەلاحەدین توانیان باندەكە دەستگیر بكەن.

ھاوكات ھاتووە دوای چەند ڕۆژێکی چاودێری توانیمان تۆڕێکی پێنج كەسی هەڵبوەشێنینەوە کە یەکێکە لە مەترسیدارترین تۆڕەکانی سیخوڕی و چەتەگەری لە عێراق.

سەرچاوە : RT عەرەبی

Back to top button