هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین دەبێتە مەرج بۆ دەوام و فەرمانگەکان
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای ڕایدەگەیەنێت ، هەر سێ جۆرەکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەستە و گوتیشی، لە داهاتوویەکی نزیکدا قورچکی سێیەم دەدەنە هاونیشتمانیان.
وەزیری تەندروستی هاوکات ئاماژەی بەوە دەکات ، لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکترۆنی یان پشکنینی هەفتانەی PCR دەبێتە مەرج بۆ دەوام و فەرمانگە و زانکۆ و شوێنە گشتییەکان، “.
چونکە لە دوایین هەڵکشانی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بۆمان دەرکەوت کە ڤاکسین رۆڵێکی زۆر گەورەی بینی لە دووربوون لە تووشبوون و داخیلبوونی نەخۆشخانە و مردن، بەڵام بەداخەوە کارەساتی مردنی خستە ناو ئەو کەس و خێزانانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو”.