سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وەزەی ئەتۆم هۆشداری دەداتە ئێران

 

لە دوای گەڕانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران ، رافایل گڕووسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێوەدەوڵەتیی وەزەی ئەتۆم ، بێئاکامیی خۆی لە سەردانەکەی تاران دەربڕی .

گرووسی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : لە کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی ڕابردوودا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ، سەبارەت بە چۆنیەتی بەردەوامیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک .

گرووسی هاوکات هۆشداری دەداتە ئێران و ڕایدەگەیەنێت ، ویست و داواکانی ئێران ڕەوتی دانوستانەکان لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپایی دەخاتە مەترسی و ئەگەری زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەرەوە لاوازی دەڕوات .

رافایل گڕووسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێوەدەوڵەتیی وەزەی ئەتۆم، سەرەڕای ئەوەی ڕایگەیاند تا ئیستاش بێهیوا نەبووەو وتوێژێکی زانسیتی و چڕو پریش بەڕێوە چووە ، بەڵام مەترسییەکانی هێرش بۆ سەرئێران ئەگەرێکی بەهێزتر دەبن ئەگەر بەشێوەیی ئیستا دانووستانەکان بەرێوە بچن و نەگەنە هیچ ئامانجێکی دیاریکراو .

Back to top button