نوری مالیكی لە سەرۆكایەتی دەولەتی یاسا دوور دەخرێتەوە

ماڵپه‌ری “سكای پرێس ” له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه سیاسییه‌كانیانه‌وه ئاشكرایان كرد “كه ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه “نوری كامل محمد حسن المالكی ” ته‌ندروستی باش نییه‌و له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانییه‌وه ڕێنمایی كراوه كه دوور بكه‌وێته‌وه له چالاكی سیاسی و دڵه‌ڕاوكێ و ماندووبون “.
هاوكات میدیا عێراقیه‌كانیش لای خۆیانه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه “نوری مالیكی ” به ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌و فشاری خوێنه‌وه ده‌ناڵێنێت ، كه دوو نه‌خۆشی دێژخایه‌ن .
به پێی سه‌رچاوه‌كانی ماڵپه‌ری ” سكای پرێس ” ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه ” نوری مالیكی ” بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه‌یان هه‌ڵبگرێت و دوور بكه‌وێته‌وه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن .
چاودێرێكی سیاسی لەو بارەوە دەڵێت، لە سەرئاستی جەماوەری پێگەی نوری مالیكی لاواز بووە، تەنانەت لە سەر ئاستی حزبی دەعوە پێشتر هەوڵیك هەبوو كە نوری مالیی بە هۆی پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی خراپ پەیوەندەكانی لەگەڵ زۆربەی حزبە عێراقیەكان لاواز بووە ئەمەش بوەتە مایەیی نیگەرانی جەماوەری ئەم حزبە، لە ئێستاشدا هەوێك هەیە بە ناوی نە خشیەوە نوری مالیكی لە دەسەڵات دورخەنەوە بۆ راستكردنەوەی تەرازووی لاسەنگی جەماوەری حزبی دەعوە.