سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ بووژانەوەی پارکی هەواری شار لە سلێمانی تەرخان دەکات

 

2 ملیار و 200 ملیۆن دینار لە سەر ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاکسازیی و بووژانەوەیی پارکی هەواری شار لە پاریزگای سلێمانی تەرخان کراوە .

 

لەمبارەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی “مەسرور بارزانی”، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی ھەواری شار لە پارێزگای سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش قۆناغ بە قۆناغ و بە شێوەی نەختینە خەرج دەکرێت

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت رێکارەکانی پرۆسەی تەندەرین، پڕۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبەجێ دەکرێت

پارکی هەواری شار سلێمانی

ئەو بڕیارە لە دوای ئەوە هات کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرانیکردنی بۆ سلێمانی بەڵێنی دابینکردنی بودجەیەکی تایبەتی بۆ هەواری شار دابوو .

لە کاتی سەردانیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی ، رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 4 ملیار و 527 ملیۆن و 454 هه‌زار و 500 دینار، لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قوناغ بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی لە چەند پرۆژەیەکی پارێزگای سلێمانی و پارەکەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

 

پڕۆژەکانیش بریتی بوون لە:

 

– بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار

 

– به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری شه‌ست مه‌تری مه‌لیك مه‌حمود

 

– به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری سلێمانی – تاسڵوجه‌

 

 

Back to top button