بن زاید گەیشتە توركیا
شێخ محەممەد بن زاید ئەلنهیان، میری ئەبوزەبی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەسەر بانگهێشتی سەرۆک ڕەجەبی تەیب ئەردۆگان ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە ئەنقەرە
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە پێشوازی لە میری ئەبوزەبی كرد
لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ئەردۆگان، شێخ محەمەد بن زاید گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی باشترکردنی هاوکاری و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەکات لەبوارە جیاجیاکاندا