رابێرت ماڵی : ئەگەر ئێران نزیک ببێتەوە  لە چەکی  ئەتۆمی ، ئەمریکا هەر وا بێدەنگ نابێت

 

نوێنەری تایبەتی کۆشکی سپی بۆ کارووباری ئێران ڕایگەیاند ، ئەگەر ئێران هەفتەی داهاتوو لە سەر میزی دانووستان ئامادە نەبێت و نەگەرێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بیەوێت بەردەوام بێت لە سەر ئەو سیاسەتەی ئێستای ، ئەوە ئەمریکا بێدەنگ نابێت .

مالی لە لیدوانێکدا بۆ ( ئێن پی ئاڕ ) گوتی : ئەگەر هەستبەوە بکەیین ئێران لە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک دەبێتەوە بە 24 کاتژمێر کۆتایی بە هەموو ئەو چالاکیانە دێنین بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد بە کام ڕێکار کۆتایی پێدێنن .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مالی ئامادەیی ئەمریکا دەردەبڕێت بۆ گەڕانەوەی سەر مێزی دانووستانەکان و هەڵگرتنی هەموو ئەو گەمارۆیانەی لە سەر ئێرانن کە دوورن لە خاڵەکانی ڕێککەوتن .

لە کۆتاییدا ماڵی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت : ئەو ڕێکارە دیپلۆماسییەی ئێران مەترسیدارەو پێویستە وڵامێکی گورچووبڕی بدرێتەوە ، ئێران زۆر باش لە ئێمە تێدەگات مەبەستمان چییە .

she b

Back to top button