نێچیرڤان بارزانی: هەموو جۆرە تووندوتیژییەک دژی ژنان رەتدەکەینەوە و دژى دهوهستينهوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەو رایگەیاند پابه‌ندن به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تايبه‌تى خۆی لە تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى (تویتەر) له رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “هه‌موو جۆره تووندوتيژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارييه‌ك له هه‌ر كات و شوێن و له هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌رامبه‌ر به ژنان ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و دژى دهوهستينهوە.
لە تویتەکەیدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هەروەها نووسیویەتی: “وه‌ك هه‌ميشه پابه‌ندين به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان”.